Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

په‌رله‌مان: پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌ خوێن ئازادیان ده‌كات، جێگیر ده‌بێ و ناكشێته‌وه‌

هه‌ولێر-KDP.info-  لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان،  پشتگیریی په‌رله‌مان له‌ بڕیاری ژماره‌ 19ی ساڵی 2014 دووپات ده‌كاته‌وه‌ و، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یێنێ، پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌ خوێن ئازادیان ده‌كات، جێگیر ده‌بێ و ناكشێته‌وه‌.

(شوان شێخ ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ''وه‌كو لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، پشتگیری و پشتیوانیی لیژنه‌كه‌مان بۆ بریاری یاسایی و سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كگرتوویی خاك و هاووڵاتیانی كوردستان راده‌گه‌یێنین له‌ هێنانه‌ دی ئامانجه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.''

له‌ دوو ساڵی رابردوودا باشووری كوردستان به‌ گشتی له‌ وێستگه‌یه‌كی هه‌ستیاری سیاسی و مێژووییدایه‌، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی به‌ره‌ی ئازادیی جیهان، شه‌ری تیرۆری نێوده‌وله‌تی ئه‌نجام داوه‌ و به‌ پشتیوانیی خه‌ڵك و دۆسته‌كانی كورد، پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ری دژ به‌ تیرۆریستانی داعش و دوژمنانی گه‌ل و ئازدیدا به‌رده‌وامه‌، سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانیشی به‌ قوربانی و شه‌ونخونیی پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست هاتوون.
  
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌، بڕیار و دیدی جه‌نابی (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و رای گشتیی یاسایی سیاسی وایه‌ كه‌، سنووری كوردستان به‌ خوێن دیاری ده‌كرێت و، په‌رله‌مانی كوردستانیش پشتگیریی خۆی له‌ بڕیاری ژماره‌ 19ی ساڵی 2014 دووپات كردووه‌ته‌وه‌ و، كه‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌ خوێن ئازادیان ده‌كات، جێگیر ده‌بێ و ناكشێته‌وه‌.''

له‌م سۆنه‌گه‌یه‌وه‌ (شوان شێخ ئه‌حمه‌د) داوایش له‌ هاونیشتیمانیان به‌ كۆی پێكهاته‌كان ده‌كات، وه‌ك هه‌میشه‌ یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست بن له‌ چه‌سپاندنی حه‌قدارییه‌كانی باشووری كوردستان كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ خه‌باتی تێكۆشانی بۆ ده‌كات.