Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سوپاسالاری عێراق کرد

هەولێر-KDP.info- لەدیداری نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سوپاسالاری عێراق، هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 19ـی 10ـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەریقی یەکەم عوسمان غانمی سوپاسالاری  عێراق کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا باسی قۆناخی یەکەمی پڕۆسەی ئازادکردنی مووسڵ کرا و ستایشی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا.
هەر لە دیدارەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی مووسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە.