Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەینێ، دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێت، ڕۆژی پێنجشەممە 20/10/2016 مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە كە، سبەینێ پێنجشەممە مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

 

ئومێد بابان