Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هه‌وڵ هه‌یه‌، گرفتی دوومووچەی چاره‌ بكرێ

هەولێر-KDP.info-  ڕاوێژکارێکی ئەنجونی وەزیران باس لەوە دەکات هەوڵ دەدەن بۆ چارەسەری گرفتی دوومووچەیی و مووچەی بندیوار؛ دەشڵیت: "ئەم هەنگاوە کاریگەرییەکی باشی لەسەر نەمانی قەیران دەبێت." 

ئەحمەد عوسمان، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانبەران، حکوومەت هەوڵ دەدات زووتر ئەو کێشە چارەسەر بکات، بەڵام وردەکاریی ئەو هەوڵە لە ڕاگەیێنراوەکەی دوایی حکوومەت باس کراوە، بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدرێت بۆ چارەسەری ئەو پرسە، یەکێک لەوانە دوو کۆمپانیای بیانی دەهێنرێت بۆ ئەوەی وردبینی بکرێت لە چۆنیەتیی داهات و، سیستەمی مووچەی فەرمانبەران دەکرێتە ئەلیکترۆنی، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا دەست بکرێت بە دەست بەکاربوونی و ڕۆڵیان دەبێ لەچارەی گرفتی مووچە.

 گوتیشی: "لێژنەیەک پێک هێنراوە بۆ چارەسەری پرسی دراو و گۆڕینەوەی دراو پێش مانگێک فەرمانی بۆ دەرچووە بۆئەوەی ئەو پارە لە داهاتی نەوت دەست دەکەوێت بە ئاسانی بکرێتە پارەی عێراق، بەڵام بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت."

گوتیشی: "سیستەمی ئەلیکترۆنیک کاریگەرییەکی باشی دەبێت لەسەر نەهێشتنی دوومووچەیی و بندیوار؛ ئەو سیستەمەمە لەم مانگە دەست پێدەکات؛ واتە مانگی (10) وەک تێست دەست پێدەکات، حکوومەت لە بەرنامەیدایە تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم فەرمانبەران بخرێنە سیستەمەوە؛ بەو کارە ناوی دووبارە نامێنێت".

ئەوەشی خستە ڕوو: "چەندە داهات زیاتر بێت ئەوە قەیرانی داراییش کەمتر دەبێتەوە؛ کیشەی ژمارەی مووچەخۆران وەختی خۆی دروست بووە و وا دەمانەوێت چارە بکرێت."

کارزان سەباح هەورامی