Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حکوومەت: پابەندین بە خشتەی دابەشکردنی مووچەوە.. با لایەنەکانی بەشدار لە حکوومەت و پەرلەمان کۆ ببنەوە بۆ خستنەڕووی داهاتەکان بە شێوەیەکی شەفاف

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ بۆ چاره‌كردنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان و به‌تایبه‌تیش قه‌یرانى دارایى و پرسى دابه‌شكردنى مووچه و پابه‌ندى به‌ خشته‌ى دابه‌‌ش كردنییه‌وه.

دەقی راگەیاندراوەکە:

سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان و به‌تایبه‌تیش قه‌یرانى دارایى و پرسى دابه‌شكردنى مووچه و پابه‌ندى به‌ خشته‌ى دابه‌‌شكردنییه‌وه.

له‌ هه‌مان كاتدا ڕاگه‌یه‌نراوى چوار حیزبى به‌شدارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ مایه‌ى سه‌رسورمان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات، چونكه‌ خۆیان زۆر باش هه‌موو كێشه‌كان و هۆكاره‌كانى ده‌زانن و‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانى حكوومه‌تن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كانى به‌شدارى حكوومه‌ت به‌ گیانێكى هاوكارانه‌ى به‌رپرسانه‌، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌دا بكه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن. وه‌ئه‌ستۆگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى، گه‌وره‌یى و ئه‌ركى لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانى حكوومه‌ته‌، بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان ئاڵۆزتر نه‌بن و كێشه‌ و قه‌یرانى دیكه‌ نه‌یه‌نه‌ ئاراوه‌.

سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواى كردووه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانى به‌شدارى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان بۆ گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ و هه‌موو داهاته‌كان به‌ شێوه‌یه‌كى شه‌فاف بخڕێنه‌ ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزینه‌وه‌ و هه‌موومان له‌پێناو ده‌ربازكردنى ئه‌م دۆخه‌ پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین.

سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران