Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافیی نیشتیمانیی عێراق کرد

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافیی نیشتیمانیی عێراق کرد و، لە دیدارەكەدا شەڕی دژی تیرۆریستان و ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش خرایە بەرباس و گفتوگۆ.

ڕۆژی دووشەممە 26ـی 9ـی 2016 لە سەلاحەدین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د.ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كرد.لە دیدارەكەدا شەڕی دژی تیرۆریستان و ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش خرایە بەرباس و گفتوگۆ. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكان و قەیرانە سیاسییەكانی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا.