Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەبەرپەکەکە گوندەکانی دەڤەری ئاکرێ بایی ٤٠٠ ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتووە

ئاکرێ-KDP.info-  بەڕێوەبەری شارەدێی دینارتە ڕایگەیاند، لەبەر پەكەكە ١٧ گوندی سنوورەکەیان ئاوەدانیان لێ بڕاوە؛ بە پێی ڕاپۆرتی ئەو لیژنەی پێك هێنراوە بۆ زەرەر و زیانەكان پەكەكە ٤٠٠ملیۆن دینار زیانی لە خەڵكی ئەو گوندانە داوە.

(مێهران لوقمان) بەڕێوەبەری شارەدێی دینارتە سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سنووری شارەدێی دینارتە ٨٧ گوند لە خۆ دەگرێت، ٧٠ گوند ئاوەدانن، ١٧ گوندەكەی دیكەیش لەبەر  هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە ئاوەدان نەكراونەتەوە و داگیر كراون و ڕێگرن و لێ ناگەڕین خەڵكەكە بگەڕێتەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان و ئاوەدانی بكەنەوە."

گوتیشی: "لیژنەیەكمان پێك هێناوە بۆ زەرەر و زیانەكانی بۆردومانەكانی فڕۆكەكانی توركیا كە ناو بە ناو بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچەكە بۆردومان دەكاتن كە پێش چەند ڕۆژێكیش ناوچەكەی بۆردومان كرد، بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بە ڕەز و باخی هاووڵاتیان كەوتووە، ئەو لیژنەی پێك هێنراوە سەردانی ئەو ناوچانەی كردووە و  بە شێوەیەكی گشتیی بە بڕی ٤٠٠ملیۆن دینار زیانیان بە هاووڵاتیان گەیاندووە.

(لوقمان) ئەوەشی گوت: "بەردەوام خەڵكی ناوچەكە گلەیییان لە پەكەكە هەیە و دەڵێن با بنكە و بارەگاكانیان لە گوندەكە ببەنە دەرەوە و چارەسەرێك بۆ ئەو بارودۆخە بدۆزرێتەوە بگەڕێنەوە سەر گوندەكانی خۆیان، بەڵام پەكەكە گوێ بە كەس نادات و ئامادە نییە گوندەكان چۆڵ بكات".

ڕابین شێروانی