Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسووڵی گشتیی سعودیە لە هەولێر کرد

هەولێر-KDP.info- لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کونسووڵی گشتیی سعودیە لە هەولێر، ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە پاراستنی پێكەوەژیان و ئارامی عێراق و كوردستان بەرز نرخاند و سەردانی شاندە دیپلۆماسییە بیانییەكانی بۆ لای سەرۆك بارزانی بە بەڵگەیەك زانی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەقامگیری و چارەكردنی كێشەكان و شەڕی دی تیرۆر.

ڕۆژی شەممە 24ـی 9ـی 2016 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عەبدولمونعم بن عبدولرەحمان مەحموود كونسووڵی گشتیی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە هەولێر كرد.


لە دیدارەكەدا كونسووڵی گشتیی عەرەبستانی سعودی ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە پاراستنی پێكەوەژیان و ئارامی عێراق و كوردستان بەرز نرخاند و سەردانی شاندە دیپلۆماسییە بیانییەكانی بۆ لای سەرۆك بارزانی بە بەڵگەیەك زانی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە سەقامگیری و چارەكردنی كێشەكان و شەڕی دی تیرۆر.
هەر لەم دیدارەدا باس لە هەڕەشەكانی تیرۆر و ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش كرا.