هه‌ولێر-KDP.info- یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له شاری هه‌ولێر، هه‌لی كار بۆ زیاتر له دووهه‌زار هاووڵاتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
(حه‌مزه حامید) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له دووهه‌زار هه‌لیكار راده‌گه‌یه‌ندرێت، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌كان. پڕۆژه‌كان به گوژمه‌ی 700 هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ئه‌لمانیاییه‌وه پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كرێت و له ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانیدا دووهه‌زار هاووڵاتی ده‌توانن سوودمه‌ند ببن لێی.''
(حامید) گوتیشی، ''پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان زۆربه‌ی كه‌رته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك پاڕك و باخچه‌كان ئاو و ئاوه‌ڕۆ، ژینگه‌پارێزی و هه‌ندێ بواری دیكه‌ی ژیان، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك دوو مانگ ده‌خایه‌نێت، راگه‌یاندنی پڕۆژه‌كانیش مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه تا هاووڵاتیان و گه‌نجان لێی سوودمه‌ند بن، پرۆژه‌كان بۆ هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌كان ئه‌وانه‌یان ئاره‌زووی كاركردنیان هه‌یه.''
قائید میرۆ