Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێره‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیراندا كۆ ده‌بێته‌وه‌

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا له‌ هه‌ولێره‌ و وایش بریاره‌ له‌گه‌ڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستاندا كۆ ببێته‌وه‌ و، ڕەوشی ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆر و چەندین بابەتی دیكە ده‌خه‌نه‌ به‌ر باسه‌وه‌.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-9-2016 (ئورسولا ڤۆن) وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان و، لەلایەن (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیان لێ كرا.
بڕیارە لەم سەردانەیدا (ئورسولا ڤۆن) دیدار و كۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەك لە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی دیكەی حكوومەتی هەرێم ئەنجام بدات.
لە دیدار و كۆبوونەوەكانیدا چەندین تەوەر سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆر و چەندین بابەتی دیكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان تاوتوو دەكات.