Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بڕیار لەباری نەھێشتنی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی دەدرێت

 
هەولێر -KDP.info-  جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لەکۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەی روبەڕووبونەوەی قەیران بڕیار لەباری نەھێشتنی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی دەدرێت.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشنیارێکمان داوەتە وەزارەتی ناوخۆ کە لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری پاسەوانانی یەکەی پاسەوانی لە بەرەی جەنگ پێویستە پاشەکەوتی مووچەیان نەمینێت، ھاوشێوەی پێشمەرگە، بۆیە ئەوانیش لیژنەیەکیان دروست کرد و سەردانی بەرەی جەنگیان کرد و ژمارەی پاسەوانەکانیان دیاری کرد و، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا و، پاشان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا و ڕەزامەندی لەسەر دراوە."

(نازم ھەرکی) گوتیشی "بڕیارە لە کۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی بڕیار بدرێت کە ئەو پاسەوانانەی لە بەرەی جەنگدان (وەکو پێشمەرگە) حیسابیان بۆ بکرێت و، لە مووچەکەیان پاشەکەوت نەکرێت و، مووچەکەیان بە تەواوەتی پێ بدرێت.

(ھەرکی) ڕوونیشی کردەوە، ئەو پاسەوانانەی کە لە بەرەی جەنگیشدا نین ڕێژەی پاشەکەوتیان ٢٠% کەم دەکرێتەوە، کەواتە ٦٠%ـی مووچەکەیان پێ دەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئێستا یەکەی پاسەوانی ٤٠%ـی مووچەکەیان پێ دەدرێت و٦٠%ـی مووچەکەشیان پاشەکەوت دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم