Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەو دوو ڕۆژەدا ١٢١ مین پووچەڵ كراونەوە

خازر-KDP.info-  فەرماندەی كەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانیی یەك دەڵێ: لەو دوو ڕۆژەدا تیمەكانی ئێمە توانیویانە ١٢١ مین پووچەڵ بكەنەوە، كۆی گشتی ئەو مینانەی لەو شوێنانە هەڵیگراونەتەوە دەكاتە ٣٨٧ مین.

(لیوا مەحموود كاكەیی) فەرماندەی كەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانیی یەك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تیمەكانی كەتیبەی ئەندازەی سەربازی هێزەكانی پشتیوانی یەك ڕۆژانە دەردەچن و بەردەوام گوندەكان و ڕێگا سەرەكییەكان لە مینە چێنراوەكان خاوێن دەكەنەوە، لە سەرەتای گرتنەوەی گوندەكانی خازر و گوێر دەستمان بە دابەشكردنی تیمەكانی ئەندازەی سەربازی كردووە، تیمەكانمان لە كەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە هێزەكانی پشتیوانیی یەك، تا ئێستا توانیومانە زیاتر لە ٣٨٧ مینی چێنراو پووچەڵ بكەنەوە ئەو مینە چێندراوانەش جۆراوجۆرن، تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندەكانی ئەبوشیتە و مەتراد  توانیومان ١٢١ مین پووچەڵ بكەینەوە."

گوتیشی: "داعش لە چەند گوندێكی پێشەوە لە ترسی پێشمەرگە مینی دانەنابوو، بەڵام لە گوندەكانی دیكە مین چێنرابوو، ئێمەیش بە دوو تیمدا توانیومانە ڕێژەیەكی زۆر لە مینە چێنراوەكان لەناو ببەین، جگە  لەوەی توانیومانە چەند خانوویەكیش خاوێن بكەینەوە.

ڕابین شێروانی