Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەنوەری محەمەدی: ڕیفراندۆم مافی گەلی کوردستانە

هەولێر-KDP.info-  ئەنوەری محەمەدی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حزبە، لە دیمانەیەکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستان تیشک دەخاتە سەر دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەوڵەکان بۆ ڕیفراندۆم و دیاریکردنی چارەنووسی کوردستان.

                                   

 دەبێت یەکڕیز و تەبا بین

دەربارەی پرسی گۆڕانکاری لە ناوچەکە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی کوردستان و ئایندەی کورد لەو گۆڕانکاریانەدا، ئەنوەر محەمەدی ئەوە دەخاتە ڕوو کە "مافی دیاریکردنی چارەنووس بابەتێکی بێ ئەملاوئەولایە و جێگای بێنەوبەردە نییە، گەلی کوردستان لە هەرچوار پارچەی کوردستان ئەو مافەی هەیە بۆیە هەمو هەوڵەکان بۆ دروستبوونی کیانێکی کوردستان لە ئاستی نەتەوەیی و سیاسی بەدروست دەزانین و پشتیوانییشی لێ دەکەین؛ پێمان وایە لەم قۆناغەدا کە گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە ڕوو دەدات دەبێت کورد لە ماڵی خۆیدا یەکڕیز بێت، بۆ بەدەستهێانی ئەم مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەی خۆی ئەو مافانەش دەبێت بەدەستی بهێنرێت نەک وەربگیرێت چونکە مافی خۆمانە و دەبێت لەوە تێبگەین کە لەبەر ئەوەی ئێمە خاوەنی دەوڵەت نین چونکە مافەکانمان زەوت کراوە و نەتوانراوە ئەو مافانە بەدەست بهێنرێت کە ئاواتی چەندان ساڵەی گەلی کوردستانە؛ بۆیە ئێستا بەدەسهێنانی ئەم مافانە نەک زوو نییە بەڵکو ئێمە زۆر درەنگ کەوتووین لە بەدەستهێنانی مافەکانمان ئێمە وەک کورد و نەتەوەیەک مافی ئەوەمان هەیە خاوەنی کیانی خۆمان بین."

 

 ڕیفرادۆم مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە

لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان کە ئێستا باس و خواسێکی گەورەیە لە جیهان و ناوخۆیشدا کە ئایا تا چەند گونجاوە لەم قۆناغەدا ڕیفراندۆم بکرێت و گەلی کوردستان چارەنووسی خۆی دیاری بکات، ئەو ئەندامی کۆمەیتەی ناوەندی حزبی کۆمەڵە دەڵێت: "ڕیفراندۆم مافی تاک تاکی کوردستانە لە هەر چوار پارچەی کوردستان ئەوە بەمافێکی ڕەوا دەزانین پێشمان وایە دەبێت گەلی کوردستان لەم بەشەی کوردستان یەک هەڵوێستبن لەو بارەوە نەهێڵن ئەگەر پیلانێک یان دەستێکی دەرەکی بیەوێت تەگەرە بخەنە بەردەم ڕیفراندۆم بە یەکگرتووی خۆیان ئەو پیلانانە پووچەڵ بکەنەوە چونکە ئەوە مافێکی ڕەوای گەلی کوردستانە؛ ڕیفراندۆم واتە دەربڕینی خۆت بۆ ئەوەی بەشێکی دیاری کراو بگەیت خۆ ئەگەر ڕیفراندۆم کرا بەخێرا دەوڵەت ڕاناگەیێنرێت، بەڵام دنیای دەرەی خۆمان تێدەگات کە کورد خوازیاری ئەوەیە کە مافی خۆی دیاری بکات بۆیە یەکگرتنی حزبەکان یەکەم هەنگاوە کە پیلانی دژمن پوچەڵ بکاتەوە.

 لەسەر پرسی ئایندەی عێراق و مانەوەی کورد لە چوارچێوەی عێراقدا ئەنوەر محەمەدی پێی وایە کە دەسەڵاتی ئیستای بەغدا ناتوانێت وەڵامدەرەوەی خواست و داواکارییەکانی گەلی کوردستان و کەمەنەتەوەکانی دیکە بێت، مەگەر ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا بێت کە ئەمەش لەوە دەچێت مەحاڵ بێت؛ دیارە کوردستان ناتوانێت لەژێر سێبەری حکوومەتێکی لەو شێوەی وەک عێراق بژیت چونکە ئەزموونی چەند ساڵەی حوکم لە عێراق ئەوەی سەلماندووە و ناکرێت چاوی لێ بپۆشین یان خۆمان هەڵخەڵەتێنین .

ماوەیەک لەمەوبەر حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە دابوو کە ناکرێت هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەوەی ئێستا زیاتر بچێیتە پێشەوە و دەبێت لە شوینی خۆیاندا بمێننەوە، محەمەدی لەو بارەوە ئاشکرای دەکات، ئەو سنوورانەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە خوێن ئازادی کردوونە، دەبێت بپارێزرێن و ئەوە خاکی کوردستانە و پێشمەرگە خاکی نەتەوەیەکی دیکەی داگیر نەکردوە؛ پێشمەرگە بە خوێنی خۆی داعشی ڕاو ناوە؛ بە خوێنی خۆی بەشێک لە خاکی کوردستانی ئازاد کردووە، بۆیە پاراستن و درێژەدان و مانەوەشی لەو جێگایانە مافی پێشمەرگەیە."

 

 کارزان سەباح هەورامی