Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكایەتیی هەرێم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ئیتالیا دەكات

 

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 24ـی 8ـی 2016 لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە نزیك ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا، ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان گیانیان لە دەست دا و سەدان كەس بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیشی لێ كەوتەوە.

لێرەدا بە هۆی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە بەناوی خۆمان و گەلی كوردستانەوە سەرەخۆشی لە گەل و حكوومەتی ئیتالیای دۆست و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە خەمناكە دەكەین و هاوسۆزی خەمیانین. هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دەخوازین و ڕۆحی قوربانیان شاد بێت.

 

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

25ـی 8ـی 2016