Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زانكۆی دهۆك 2 هەزار و 949 قوتابی وەردەگرێت

دهۆك-KDP.info- سەرۆكی زانكۆی دهۆك رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن 2 هەزار و 949 كورسیی خوێندنیان بە كۆی كۆلێژ و بەشەكان تەرخان كردووە و 600 قوتابیی دیكە بە سیستەمی پارالێل وەردەگیرێن، لەگەڵ ئەوەی بۆ ئەمساڵ هەزار و 900 كورسیی خوێندنی ئێواران تەرخان كراوە.

(د. موسڵیح دهۆكی)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بۆ ئەمساڵی خوێندن 2 هەزار و 949 كورسی خوێندن بە كۆی كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆی دهۆك بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی تەرخان كراوە و قوتابیان لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان بە بێ‌ جیاوازی وەردەگیرێن".

(دهۆكی) گوتیشی: "بۆ ئەمساڵ سیستەمی پارالێل پەیڕەو دەكرێت بۆ ئەو قوتابیانەی دوو تا سێ‌ نمرەیان پێویستە بۆ ئەوەی لە كۆلێژەكان وەربگیرێن و ئەمساڵ 600 قوتابی بەم سیتەمە وەردەگرین، كە دەتوانن بە پارە درێژە بە خوێندن بدەن. هەروەها بۆ ئەمساڵ هەزار و 900 كورسیی خوێندنی ئێواران تەرخان كراوە و قوتابیان دەتوانن بە پارە بخوێنن".

 

ڕابین شێروانی