Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

حەفتەی دابێ پارەی گەنمی جووتیاران دەدرێت

بەغدا-KDP.info-  وەزارەتی دارایی عێراق، وادەی دانی پارەی گەنمی جووتیارانی ئاشكرا کرد؛ بە گوتەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی، بە پێی بڕیاری وەزارەتی دارایی حەفتەی داهاتوو پارەكە دەدرێت.

سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی لیژنەی دارایی لەسەر فراكسیۆنی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە پارەی جووتیاران خەرج بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەیش لە ڕۆژنامەی 'وەقایەع'ـدا بڵاو كراوەتەوە كە حەفتەی دابێ نیوەی پارەی گەنمی جووتیاران هی ساڵی ٢٠١٣، ٢٠١٤ و ٢٠١٥ دەدرێت، باقییەکەیشی دوایی دەردێت."

گوتیشی: "ئەو بڕە پارەیە، جووتیارانی كوردستانیش دەگرێتەوە و پارەكە وەردەگرن، بۆیە ئێمە وەك پەرلەمانتاران چاوەڕوانین بزانین ئەم جارە پارەکە دەدەن یاان دیسان نایدەن!"

ڕابین شێروانی