Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی ئومێدی دایەوە مامۆستایان و دڵیانی خۆش کرد

هەولێر-KDP.info-   سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان دەڵێت، دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی ماموستایانی پێمان دا، ئێستا مامۆستایان بەو بەڵێنە زۆر دلخۆشن و ئومێدێکی گەورەیان بە سەرۆک بارزانی ھەیە کە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە لەدوای سەردانی بۆ دەرەوە کە گەرایەوە لەگەڵ حکوومەت کۆدەبێتەوە وکێشەی مووچەی ماموستایان چارەسەر دەکات ، چونکە باسی لەوە کرد چۆن لەکاتی خۆی پارەی بۆ زانکۆکانی کوردستان لەنەمسا پەیداکردووە ئێستاش دەرگا بەدەرگا لێدەدەم وپارە بۆ ماموستایان پەیدا دەکەم ،لەبەرە ئەوەی ماندووبونەوکاتی ئەوە ھاتووە مافەکانتان پێبدرێت.

گوتیشی، سەرۆک بارزانی باسی لەوەش کرد ھەوڵ دەدات پێش ئەوەی پرۆسەی خوێندن دەست پێبکات کێشەی مووچەی ماموستایان چارەسەر بکات.

(ئەحمەد گەرمیانی) ڕوونیشی کردەوە، ماموستایان پشتر بێئومێد ببوون لەوەی داواکاریەکانیان جێبەجێ بکرێت، بەڵام لە دوای بەڵێنی سەرۆک بارزانی زۆر خۆشحاڵن و، ئومێدێکی گەورەیان ھەیە کە کێشەکەیان لەلایەن سەرۆک بارزانی چارە بکرێت.

بڵند ئیبراھیم