Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ كەوت

هەولێر-KDP.Info-   (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا و سەرۆكوەزیران و گەورەبەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆ دەبێتەوە و، پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەردوولا و دواگۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە دەخەنە بەر باسەوە.


ڕۆژی سێشەممە 23ـی 8ـی 2016، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەرۆككۆماری توركیا بە یاوەریی شاندێك لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو وڵاتی توركیا بەڕێ كەوت.
لەم سەردانەدا (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ سەرۆككۆماری توركیا و سەرۆكوەزیران و گەورەبەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە. ئامانجی سەردانەكە تاوتووكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەردوولا و دواگۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە دەبێت.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم سەردانەدا (د. فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و (سەفین دزەیی) گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاوەری (سەرۆك بارزانی) دەبن.