Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

موژدەی ئازادكردنی مووسڵ بە خەڵكی شارەكە درا

مووسڵ-KDP.info-  لەڕێگەی فڕۆکەوە، بڵاوکراوەیەک بۆ خەڵکی مووسڵ فڕێدراوە و تێیدا موژدەی ئازادکردنی مووسڵ بە خەڵک راگەیاندراوە.

عسمەت رەجەب، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بڵاوكراوەیان بەسەرخەڵكی شاری مووسڵدا باراند و، تێیدا داوایان لە خەڵکی شارەکە کردووە خۆیان لە بارەگاکانی داعش بەدوور بگرن.

عسمەت دەیشڵێ، "لە بڵاوکراوەکەدا مژدەی رزگارکردنی مووسڵ بە خەڵک دراوە کە لەوادەیەکی زۆر نزیکدا شارەکەیان ئازاد دەکرێ.

قائید میرۆ