Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کوردانی ئێزدی بە داواکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئیدارەدانی مووسڵ، دڵخۆشن

مووسڵ-KDP.info  سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای کردووە ڕێککەوتنێک لە نێوان هەموو لایەن و پێکهاتەکاندا بکرێت دەربارەی ڕزگارکردنی مووسڵ و، گەرنتیکردنی مافی هەموو پێکهاتەکان لە دوای ڕزگارکردنی مووسڵ؛ نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، ئێمە پشتگیری لەو داواکارییەی سەرۆک بارزانی دەکەین و، ئەو ڕێککەوتنەش زۆر بە گرنگ دەزانین.

(سەیدۆ چەتۆ) نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە پشتگیری لەو داواکاریەی سەرۆک بارزانی دەکەین، کە دەڵێت با هەموو پێکهاتەکانی مووسڵ بە کوردی بسڵمان و کوردی ئێزدی و دیان (مەسیحی) و عەرەب، بە گوێرەی ڕێککوتنی نێوان خۆیان، بە ئاشتەوایی پێکەوە بژین؛ خۆی زۆر گرنگە ڕێککەوتێک بکرێت بۆ ئەوەی دوای ئازادکردنی مووسڵ مافی هیچ پێکهاتەیەک پێخوست نەکرێت."

دەیشڵێ: "ئەوەی دەستی لەگەڵ داعشدا هەبووبێ، دەبێ دادگایی بکرێ و، هەموو پێکهاتەکانیش بگەڕێنەوە بۆ سەر مڵک و ماڵی خۆیان و، نابێ چیتر کۆمەڵکوژ بکرێنەوە."

نوێنەری کوردانی ئێزدی ڕوونیشی کردەوە، سەرۆک بارزانی هەر بڕیارێک بدات ئێمە پشتی دەگرین و، دەزانین لە بەرژوەندیی خەڵکی ئێمەدایە و پێی دڵخۆش و ڕازیینە.

بڵند ئیبراهیم