Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌ربازانی که‌نه‌دا ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر جله‌ سه‌ربازییه‌کانیان دەبەسن


ئاژانسەکان-KDP.info-  جه‌نه‌راڵ جۆناسان ڤانس ڕایگه‌یاند،‌ سه‌ربازانی که‌نه‌دا که‌ له ‌هه‌رێمی کوردستان وەک ڕاوێژکاری پێشمه‌رگه‌ کار ده‌که‌ن و وانه‌ی سه‌ربازی ده‌ڵینەوە، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر به‌ستنی ئاڵای کوردستان به‌سه‌ر جلوبه‌رگه‌ سه‌ربازییه‌کەیانەوە.

جه‌نه‌راڵ ڤانس له‌ وه‌زارتی به‌رگری نیشتمانیی که‌نه‌دا به‌ ئاژانسی که‌نه‌دا پرێسی ڕاگه‌یاند: "به‌ستنی ئه‌و ئاڵایه‌ ڕێزی ئێمه‌یه‌ بۆ کوردستان و پێشمه‌رگه‌ و مانای پشتیوانیمانه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا."

دەیشڵێ: "سه‌ربازه‌کانمان بۆ ڕێزلێنان، به‌ ته‌نیشت ئاڵای که‌نه‌داوه‌ ئاڵای کوردستانیش دەبه‌سن و نابێت که‌س پێی نیگه‌ران بێ."