Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش ئەمجارە لە میحوەری زوممارەوە کیمیایییان وەشاند

زوممار-KDP.info-   ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە میحوەری زوممار داعش چەکی کیمیایییان دژی ھێزی پێشمەرگە بەکار ھێنا، بەڵام ھیچ زیانێکی نەبوو.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە زوممار (حەسەن خەلۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ جارێکی دیکە داعش سێ گوللەھاونی کیمیاییداریان ئاراستەی ھێزی پێشمەرگە کرد لە گوندی قەسەریج لە سنووری زوممار، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی نەبوو.
(حەسەن خەلۆ) گوتیشی، ئەمە جاری یەکەم نییە و، داعش چەندین جارە لەو سنوورەوە بە چەکی کیمیایی لە ھێزی پێشمەرگە دەدات.

بڵند ئیبراھیم