Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش هەتا دێ لاوازتر دەبێ؛ پێشمەرگە بڕستی لێ بڕیوە

کەرکووک -KDP.info-  فەرماندەی ھێزەکانی پارتیی ئازادی کوردستان دەڵێت، ئێستا داعش توانای ھێرشکردنی نەماوە و لە حاڵەتی بەرگریدایە و، ھەندێک جار بۆ سەلماندی بوونی خۆیان جووڵە دەکەن، بەڵام ھیچ کات سەرکەوتوو نەبوونە.

فەرماندەی ھێزەکانی پارتیی ئازادی کوردستان (حوسێن یەزدانپەنا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بە ورەیەکی زۆر بەرزەوە؛ داعش ڕووخاون؛ دوێشەو خەریک بوو بکەونەوە جووڵە بەڵام ھەرزوو ھێزی پێشمەرگە لە جووڵەیانی خست."

(حوسێن یەزدانپەنا) گوتیشی، داعشی پێشوو نەماوە و، توانای ھێرشکردنیان نەماوە و، کەوتوونەتە حاڵەتی بەرگری لە خۆیان و، بەرەبەرە گەمارۆی سەریان تەنگتر دەبێت و، پێشمەرگە بڕستی لەبەر بڕیون."

(یەزدانپەنا) ڕوونیشی کردەوە، داعش زۆر جار بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان و، گەرمارۆی سەریان کەم بکەنەوە  وەکو تاکتیک ھەندێک جووڵە دەکەن کە ئەویش چ نییە و، هیچ جارێک سەر نەکوتوونە.

بڵند ئیبراھیم