Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەزگای بارزانی هاوکاری چەند کۆمەڵەیەکی کرد

هەولێر-KDP.info-  ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری كوێتی له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا وشکەخۆراكی پێشكه‌شی ٨٠٠ خاوه‌ن پێداویستی له‌ كۆمه‌ڵه‌كانی نابینا و كورته‌باڵا و بیركۆڵ و په‌ككه‌وته‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.

رۆژی ٢٣/٧/٢٠١٦ له‌ درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی كوێت له‌ شاری هه‌ولێر له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا وشکەخۆراكی به‌سه‌ر ٨٠٠ نوقسانی كۆمه‌ڵه‌كانی نابینایان و كورته‌باڵایان و بیركۆڵان و په‌ككه‌وتەکاندا دابه‌ش كرد.