Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تاوانەكانی داعش بەڵگەبەند دەكرێن

هەولێر-KDP.info-  حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی لیژنەیەكی باڵاوە كار بۆ كۆكردنەوە و بە دیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش دەكات.

مەریوان نەقشبەندی، ئەندامی لیژنەی باڵای بەدیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنە بەدیكۆمێنتكردنی تاوانەكانی داعش سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانە و نوێنەری چەند وەزارەتێكیشی تێدا ئەندامن، كاری لیژنەكە بەدیكۆمێنتكردن و كۆكردنەوەی دیكۆمێنتەكانی تاوانی تیرۆریستانی داعشە؛ تا ئێستا چەندین دیكۆمێنت ئامادە كراوە و پرۆژەكە وا کاری لێ دەکرێ."

نەقشبەندی گوتیشی: " بە دیكۆمێنت، بەڵگە كۆ كراوەتەوە، هەموو بەڵگەكان دەدرێنە ئەو وڵاتانە بۆ سزادانی ئەو كەسانەی دەستیان لەو تاوانەدا هەبووە؛ پێشبینی دەكەین بەهۆی ڕووداوەكانی ئەم دوایەی ئەورووپا بە دەم داواكارییەکەی ئێمەوە دێن و ئەو کەسانەیش دەستگیر دەکرێن کە پارەیان داوە بە داعش و لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاریان بۆ داعش کردووە."

قائید میرۆ