Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هاوخەمی بۆ گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا راگەیاند

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان كردەوە تیرۆریستییەکەی شاری میونشن ئیدانە دەكات؛ هاوخەمییشی بۆ گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە ڕادەگەیەنێ و، هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازێ.

 

دەقی راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
بەداخەوە شەوی هەینی 22-23/7/2016 کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری میونشنی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا، بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك کەسی سڤیل و بێ گوناح.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە توندی ئەم كارە تیرۆریستییە نامرۆڤانەیە ئیدانە دەكات و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە ڕادەگەیەنین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
دووبارەبوونەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە بەڵگەی ئەوەن کە تیرۆر هەڕەشەیەكی جدییە لەسەر هەموو مرۆڤایەتی و دژی ئازادی و ئاسوودەیی و پێکەوەژیانە، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە پێویستی بە هەوڵێکی جیددی و هەمەلایەنەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
23ـی7ـی2016