Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خەڵك و حكوومەتی ئەڵمانیا دەكات

هەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا ئیدانەی ئەو ڕووداوەی تەقەكردنەی شاری میونشنی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیای كرد كە بەهۆیەوە ژمارەیەك  لە خەڵكی سڤیل كوژران و برینداربوون.

ئەمە دەقی پەیامەكەیە:
مخابن شەوی هەینی 22-23/7/2016 چەكدارێك لە شاری میونشنی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا لە شوێنێكی گشتی بە شێوەیەكی هەڕەمەكی تەقەی لە خەڵك كرد و لە ئاكامدا ژمارەیەك خەڵكی سڤیل كوژران و برینداربوون. ئێمە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئەو كردەوە تیرۆرستییە ئیدانە دەكەین و سەرەخۆشیی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە خەڵك و حكوومەتی ئەڵمانیا و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە ڕادەگەیەنین و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارانی ڕووداوەكە دەخوازین.
ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە لە ئێمە دەخوازێت كە كاری هاوبەش بۆ بنەبڕكردنی ئەو دیاردە نامۆیانە تۆكمەتر بكەین كە خەریكە سەرتاسەری جیهان دەگرێتەوە بەتایبەتی كە گروپگەلێك درووست بوون هانی خەڵك دەدەن بۆ ئەنجامدانی ئەو كردارە تیرۆرستیانە و كوشتنی خەڵكی سڤیل لە شوێنە جیاوازەكانی جیهان، بۆیە بەهێزكردنی كاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردە تیرۆرستیانە پێویستە ببێتە یەكێك لە كارە هەرە لەپێشینەكانی كاری هاوبەش.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
23-7-2016