Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش خوێنی چەكداره‌كانى خۆى حەلاڵ كردووە

مووسڵ-KDP.info- گرووپی تیرۆریستیی داعش بڕیارێكی بۆ چەكدارانی دەركردووە و، پێویستە بەڵێننامە بدەنە گرووپەكەیان هەر كاتێك لە شەڕ راكەن یان ریزی گرووپەكە بەجێ بهێڵن، ئەوا خوێنیان حەڵالە و گوللـەباران دەكرێن.

(عیسمەت رەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ژمارەی ئەندام و چەكدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای نەینەوا زۆر كەمی كردووە و خەڵكی مووسڵ وەك پێشتر پەیوەندی بە ریزەكانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە ناكەن، ئەمەیش وای كردووە سەرانی داعش رۆژ بە ڕۆژ بۆ پڕكردنەوەی شوێنی چەكدارە هەڵاتوو و كوژراوەكان بڕیاری توند دەربكەن".

(رەجەب) گوتیشی: "لە نوێترین بڕیاریدا داعش فەرمانێكی بۆ چەكدارانی دەكردووە و تێیدا هاتووە، هەموو چەكدارێك پێویستە بەڵێننامە پڕ بكاتەوە بۆ ئەوەی هەر كاتێك ریزی گرووپەكەی بەجێ هێشت یان رای كرد لە بەرەكانی شەڕ، خوێنی حەلاڵ بێت، ژمارەی چەكدارەكانیان لە بەرەكانی جەنگیش كەم بووەتەوە و تا ئێستا چەندین چەكداری خۆی بە تۆمەتی راكردن لەشەڕ گوللـەبارانكردن كردووە".

 

قائید میرۆ