Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:


1- ڕۆژی یەكشەممە 24/7/2016، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.
2- ڕۆژی دووشەممە 25/7/2016، مووچەی یەكەی (70و 80) لە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
3- ڕۆژی سێشەممە 26/7/2016، مووچەی فەرماندەی هێزی زێرەڤانی و هێزی پۆلیسی ئامادە دابەش دەكرێت.
4- ڕۆژی چوارشەممە 27/7/2016، مووچەی دەزگای گشتیی ئاساییش دابەش دەكرێت.
5- ڕۆژی پێنجشەممە 28/7/2016، مووچەی ئەنجوومەنی ئاساییش دابەش دەكرێت.

ئومێد بابان