Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كەسایەتی خەباتگێڕ جەوهەر قەهار گەلالی دەكات

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە كەسایەتی خەباتگێڕ جەوهەر قەهار گەلالی کرد و، لەدیدارەکەدا جەوهەر قەهار گەلالی سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و پێزانینی بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی و خانەوادەی تێكۆشەری بارزانی هەبوو و ئەوەیشی ڕاگەیاند كە خەڵكی كوردستان پشتیوانی سیاسەت و بۆچوونەكانی سەرۆك بارزانین لەبارەی ئاییندەی گەلی كوردستان و متمانەیان بە پێداگیریی سەرۆك بارزانی لە بابەتە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا و ئەوەیشی خستەڕوو كە بە گیان و بە دڵ پشتیوانی سەرۆك بارزانین لە سەربەخۆیی گەلی كوردستان.


ڕۆژی پێنجشەممە 14ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە پێشمەرگە و خەباتگێڕ و كەسایەتیی دەڤەری دەشتی هەولێر جەوهەر قەهار گەلالی و ژمارەیەك لە خانەوادە و كەسوكار و هاوڕێیانی كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی ڕۆڵ و پێشمەرگایەتی و ماندووبوونی جەوهەر قەهار گەلالی لە شۆڕشی ئەیلوول و  قۆناغەكانی دیكەی خەباتی گەلی كوردستان بەرز نرخاند و سوپاسی تێكۆشەری و ماندووبوونی كرد و بوونی ڕۆڵەی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەری بۆ گەلی كوردستان وەك سامانێكی نەتەوەیی ڕەسەن لە قەڵەم دا.
لەبەرانبەردا جەوهەر قەهار گەلالی سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و پێزانینی بۆ خەبات و ماندووبوونی سەرۆك بارزانی و خانەوادەی تێكۆشەری بارزانی هەبوو و ئەوەیشی ڕاگەیاند كە خەڵكی كوردستان پشتیوانی سیاسەت و بۆچوونەكانی سەرۆك بارزانین لەبارەی ئاییندەی گەلی كوردستان و متمانەیان بە پێداگیریی سەرۆك بارزانی لە بابەتە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكاندا و ئەوەیشی خستەڕوو كە بە گیان و بە دڵ پشتیوانی سەرۆك بارزانین لە سەربەخۆیی گەلی كوردستان.

هەر لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی لە وتەیەكدا بۆ شاندی میوان ڕاشكاوانە باسی لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان كرد و ڕۆشنایی خستە سەر هەنگاوەكان بۆ سەربەخۆیی و ئاییندەی گەلی كوردستان و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.