Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دوای جه‌ژن پارتی و یه‌كێتی رێك ده‌كه‌ون

هه‌ولێر-KDP.info-  به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، دوای جه‌ژن پارتی و یه‌كێتی كۆ ده‌بنه‌وه‌ و رێككه‌وتنیش ده‌كرێ، به‌ڵام زانیاری له‌باره‌ی رێككه‌تنه‌كه‌ نه‌دركاند.

(فازل به‌شاره‌تی) به‌رپرسی لقی دوازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند، "هه‌ركاتێك ره‌وشێكی ناله‌بار یان زه‌روره‌تێك بۆ گه‌لی كورد هاتبێته‌ پێشه‌وه‌، بێگومان پارتیمان هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بووه‌ و ئێستا ئه‌وه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان پێویست بێت پارتی ئاماده‌یه‌ نه‌رمی بنوێنێ و له‌ رابردوویش ئه‌وه‌مان بینیوه‌ له‌ پارتی.

له‌باره‌ی نێوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی (به‌شاره‌تی) گوتی، "بڕیاره‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆ ببنه‌وه‌ و دوای دانوستان، هه‌ردوولا رێككه‌وتن ئیمزا ده‌كه‌ن، به‌ڵام زانیاری له‌باره‌ی ورده‌كاریی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نییه‌ چی باس ده‌كرێت و له‌سه‌ر چی رێك ده‌كه‌ون.''

قائید میرۆ