Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کاروان ساڵح: "چوونی شاندە هاوبەشەکەی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا ڕێککەوتنەی نێوانیانی لەکەدار کرد"

هەولێر-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، سەردانی شاندی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا ڕێککەوتنەکەی نێوانیانی لەکەدار کرد و ھیچ گرنگییەکیان بۆ نەھێشتەوە، چونکە ئەو سەردانە چوونە ناو خانەی دژبەرەکانی ھەرێمی کوردستانە.

چاودێری سیاسی (کاروان ساڵح) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چوونی شاندە ھاوبەشەکەی یەکێتی و گۆڕان بۆ بەغدا گرنگی ئەو ڕێککەوتنەی لەکەدار کرد؛ ڕێک بە تەڵەوە بوونە؛ چونکە ئەوان چوونە خانەی دژبەرەکانی ھەرێمی کوردستانەوە؛ ئینجا وڵاتانی ھەرێمی بێت یاخود نێوخۆیی کە دژایەتیی دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن؛ بۆ نموونە ئەو (حەنان فەتلاوی)ـیە دژەکوردە دەستخۆشیی لێیان کردووە! جا ئەمە کاریگەرییەکی زۆر خراپی دەبێت لە ناو خەڵکی ھەرێمی کوردستاندا."

(کاروان ساڵح) گوتیشی، ئەو سەردانە سامی ڕێککەوتەکەیانی شکاند؛ دەستیان خستە بۆگەنەوە؛ وا کۆمەڵانی خەڵک بێز لەو کردارانە دەکەنەوە.

گوتیشی، ئەو کارە تەنھا بۆ ئەوەی دژایەتی لایەنێک بکەن لە ھەرێمی کوردستان؛ دەستیان خستە ناو دەستی دژمنی گەلی کورد؛ خەڵک چاک دەزانێ و، لێیانی قەبووڵ ناکەن.

بڵند ئیبراھیم