Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

رێکخراوەکانی مەدەنی، بە هەرێمکردنی کەرکووک رەت دەکەنەوە

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ تۆڕی ڕێكخراوە مەدەنییەكانی هەولێر لە ‌كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانیدا دژایەتی خۆیان بۆ پڕۆژەی بەرهەرێمكردنی پارێزگای كەركووك ڕاگەیاند و هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێكاری مەدەنییان كرد.

ڕێباز یووسف، ڕێكخەری توڕی ڕێكخراوەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگۆی ئەوە هەیە پڕۆژەیەك بۆ بەهەرێمكردنی ئەو پارێزگای كەركووكە دانەبڕاوەی كوردستان بخرێتە ڕوو، ئەمڕۆ وەك ڕێكخراوەكان هەلوێستی خۆمان ڕاگەیاند و بە هەموو شێوەیەك بەهەرێمكردنی كەركووك ڕەت دەكەینەوە."

یووسف ئاماژەی دا، ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندارەكان ئاگادار دەكەینەوە، وەك ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دژی هەر پڕۆژەكین بۆ ئەوەی پارێزگای كەركووك بكرێتە هەرێم و هەموو ڕێكخراوەكانیش هاوهەڵوێستن لەو پرسەدا."

قائید میرۆ