Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی ئازادكردنی فەللوجەی لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوانیاندا، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ئازادكردنی شاری فەللووجەی لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق كرد و خۆشحاڵیی خۆیشی بە شكستی تیرۆریستانی داعش لە شاری فەللوجە نیشان دا.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی كردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.