Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەو پلانەی بۆ ئەمڕۆ دانرابوو سەدا٩٥ـی لێ جێبەجێ كراوە

خازر-KDP.info- بەرپرسی میحوەری خازر ڕایگەیاند، ئێستا شەڕەكە بڕاوەتەوە و، سەدا٩٥ـی ئەو پلانەی دانرابوو جێبەجێ كراوە و، ئەو گوندانەی ماویشن ئازاد دەكرێن.

(عارف تەیفوور) بەرپرسی میحوەری خازر وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "شەڕ لە میحوەری خازر وەستاوە، لە شەڕەكەی ئەمڕۆدا زیاتر لە ٨ گوند و ئاوایی ئازاد كراون، ئەو پلانەی دانرابوو، سەدا٩٥ـی لێ جێبەجێ كراوە و ئەو گوندانەی ماویشن لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا ئازاد دەكرێن."

گوتیشی: "ئامانج لەم هێرشەی پێشمەرگە بۆ دوورخستنەوەی مەترسی بوو لەسەر شارۆچكەی خەبات و هەولێر، چونكە پێشتر چەكی دوورهاوێژی داعش، هەندێك جار دەبووە مەترسی بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە، بۆیە بە گرتنەوەی ئەو ناوچانە خەڵكی شاری هەولێر دەتوانن بە ئارامی بژین، لەگەڵ ئەوەیش مەعنەویاتی داعش ڕووخاوە."
(تەیفوور) گوتیشی: "داعش كوشتییان زۆرە؛ ئەو ٩ ئۆتۆمبێلەی هاتبوون بۆ خۆتەقاندنەوە بە هێزەكانی پێشمەرگەدا هەموویان تەقێنرانەوە و لەناو بران، لەگەڵ ئەوەی زیانێكی زۆریشیان بەركەوتووە."

ڕابین شێروانی