Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه‌ ڕزگاركردنی گونده‌كانی شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كانه‌

 
هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمڕۆی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی ڕزگاركردنی مووسڵ.

لە راگەیاندراوێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد: "هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی زیادكردنی فشاره‌ له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی شاری مووسڵ".

لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستاندا ھاتووە: "ئەو ئۆپەراسیۆنە بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەدەچێت و چەند گوندێکی رۆژهەڵاتی مووسڵ کۆنتڕۆڵ دەکرێنەوە".

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونیكردوەتەوە: "لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆدا 5 هەزار و 500 پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن و كاتژمێر 10 ی بەیایی ئەمڕۆ، گوندی موفتی لە میحوەری خازر بە تەواوی کۆنتڕۆڵکراوەتەوە".

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناوچه‌ و گونده‌كانی شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كانی گرتوه‌ته‌وه‌ و به‌ڕزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ریان كه‌م ده‌بێته‌وه‌.