باعه‌درێ-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ماڵی زه‌كات و كونسوڵ و سوورەمانگی كوێت بەشی ٢١٠٠ خێزان، زەخیرەیان به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌رەکانی كه‌مپی باسرمه و ناحیه‌ی باعه‌درێدا دابه‌ش ده‌كرد.
- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ماڵی زه‌كات و كونسوڵ و سوورەمانگی كوێت بەشی ٢١٠٠ خێزان، زەخیرەیان به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌رەکانی كه‌مپی باسرمه و ناحیه‌ی باعه‌درێدا دابه‌ش ده‌كرد.
١٩/٥/٢٠١٦، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وەک پیشەیەتی، ئەمجارەیان بە هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی كوێتدا، بەشی ١٢٠٠ ماڵ، زەخیرەیان بەسەر ئاواره ئێزدی و شه‌به‌كەکانی ناحیه‌ی باعه‌درێ ـ سه‌ر به قه‌زای شێخانی پارێزگای دهۆك ـ دا دابەش کرد؛ هه‌ر خێزانە و دوو جێ زەخیرەیان وه‌رگرت؛ هەر لە برنج و، ساوار و، زه‌یتەوە بگرە هەتا دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، ڕشتە، شیر، نۆك و، سریلاك.
هەروابێتەوە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ماڵی زه‌كات و كونسوڵی كوێت بەشی ٩٠٠ ماڵ زەخیرەیان برد بۆ ئاوارەکانی خەڵکی ڕۆژئاوای كوردستان کە له كه‌مپی باسرمه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێردا نیشتەجێنە؛ هەر خێزانە و، یەک جێ زەخیرەیان پێ بڕا.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی كوێت به هەرەوەزی، زووزوو دەچنە سەردانی په‌نابه‌ر و ئاواره و هەژارانی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان و، باروبوویان ده‌كه‌ن.