Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خازر..ھەشت گوند ئازاد کرانەوە

خازر-KDP- بەرپرسی میحوەری خازر ئاشکرای کرد، ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازرەوە هێرشیان کردووەتە سەر تیرۆریستانی داعش و، تائێستا ھەشت گوندیان ئازاد کردووە و، وا خەریکن دوو گوندی دیکەیش بگرنەوە.

 

بەرپرسی میحوەری خازر (عارف تەیفوور) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێرشی ھێزی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە میحوەری خازرەوە بەردەوامە و، تائێستا ھەشت گوند ئازاد کراون؛ ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە و، شەڕ بەردەوامە بۆ ئازادکردنی دوو گوندی دیکە و، تاوەکو ئەو دوو گوندەش ئازاد نەکرێن شەڕەکە ڕاناگیرێت."

 

(عارف تەیفور) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش سەرسەختانە بەرگری دەکەن و، تاکو ئێستا ھەشت ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراویان ھێناوە و، ھەموویان تەقاندووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی نەبووە و، پێشمەرگەیان پێ ڕانەگیراوە.

 

بڵند ئیبراھیم