Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین و یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info-  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28/5/2016 له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنیه‌وه‌ به‌ ئه‌میندارى گشتیى یه‌گكرتووى ئیسلامیى كوردستان، پیرۆزبایى له‌ مامۆستا (سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین) كرد.

سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كاره‌كانى كۆنگره‌ى حه‌وته‌مى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و بۆ مامۆستا (سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین) خواست.