Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مووچەی چەند وەزارەت و دەزگایەك دابەش دەكرێت

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێت، ئەم هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەت و دەزگایەك دابەش دەكرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم وەزارەت و دەزگایانە دابەش دەكرێت:

1-ڕۆژی یەكشەممە 29/5/2016 مووچەی فەرماندەیی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەش دەكرێت.

2-ڕۆژی دووشەممە 30/5/2016 مووچەی دەزگای گشتیی ئاساییش دابەش دەكرێت.

3-ڕۆژی سێشەممە 31/5/2016 مووچەی ئەنجوومەنی ئاساییش و مووچەی (كەمئەندامان) سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.

4- ڕۆژی چوارشەممە 1/6/2016 مووچەی پەروەردەكانی (دەرەوەی شارەكان) لە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

5- ڕۆژی پێنجشەممە 2/6/2016 مووچەی پەروەردەكانی (سەنتەری شارەكان) لە وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

 

ئومێد بابان