Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد و لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوا ڕووداو و پێشهاتەكانی ناو پارلەمانی عێراق و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەكان ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا بیروبۆچوونی خۆیان لەمەڕ قەیرانی سیاسیی عێراق  و هۆكارەكانی قەیرانەكە خستەڕوو.

ڕۆژی چوارشەممە 25ـی 5ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فرانك بەیكەر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی عێراق و سەركەوتنەكانی هێزەكانی عێراقی تاوتوێ كرا. لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوا ڕووداو و پێشهاتەكانی ناو پارلەمانی عێراق و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەكان ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا بیروبۆچوونی خۆیان لەمەڕ قەیرانی سیاسیی عێراق  و هۆكارەكانی قەیرانەكە خستەڕوو.