Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

روونكردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر روونكردنه‌وه‌کەی تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د

هەولێر-KDP.info-  (تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د)ـی ئەندامەکوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، "شاندی بەرەی چاکسازی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کە سەردانی هەولێریان کرد، لەگەڵ (سەرۆک بارزانی) و نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراقدا کۆ بوونەوە و، ئیجابییش بووە."

پێرێ22/5/2016، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی لەگەڵ کۆنەپەرلەرلەمانتارەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لە بەغدا و ئەندامی بەرەی چاکسازیی ئێستا ساز دا، لێدوانەکە دەربارەی کۆبوونەوەی شاندەکەیان بوو لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) و نوێنەرانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەغدا، (تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د میرزا) لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسی ماڵپەڕەکەماندا گوتی، "شاندەکەمان لەگەڵ پەرلەمانتاران و (سەرۆک بارزانی)ـدا کۆ بوونەتەوە."
ئەو لەبارەی ئەجێندای کارەکانی شاندەکەیانەوە هەروەها گوتی "شاندەکە ئێستا گەیشتوونەتە دووکان و بەرەو سلێمانی دێن، لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و دواتریش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و ئە‌حزابەکانی تریشدا کۆ دەبنەوە."
لەمبارەیەوە ئەو ئەندامەی بەرەی چاکسازی لە ڕوونکردنەوەیەکیدا کە گوایە بۆ ڕای گشتییە، خۆی لەو لێدوانە بێبەری کردووە و گوایە (سەرۆک بارزانی) بە سەرۆک ناو نەهێناوە، هەڵبەتە ئێمە لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەڵگەی دەنگی بۆ خوێنەرانی نیشان دەدەین کە، هیچ هەواڵیکمان هەڵنەبەستووە تا ئەو پێی وابێ بە ناوی ئەوەوە زانیاریی نادروستمان بڵاو کردبێتەوە، کە دەنگی ئەو خانمە بەرێزە پەرلەمانتارەیش بڵاو دەکەینەوە، مەبەستمانە راستگۆیی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانمان بۆ خوێنەران بسەلمێنین.



قائید میرۆ