Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"ئەو هێزە کوردییەی کە پەرلەمانی دەپاراست گۆڕدرا بە هێزێکی عەرەبی"

بەغدا-KDP.info-  بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەو ھێزە کوردییەی ئەرکی پاراستنی پەرلەمانی لەئەستۆ بوو بە ھێزێکی عەرەبی گۆڕ درا.

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (نەدا مێرگەسۆری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت" بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق(حەیدەر عەبادی)  ئەو ھێزەی پێشمەرگە کە ئەرکی پاراستنی پەرلەمانی لەئەستۆ بوو بە ھێزێکی دیکەی عەرەبی گۆریووە؛ ئێمەی کورد ھەوڵمانداوە نەگۆڕدرێت، بەڵام ئەوە دەستەڵاتی سەر لەشکرە کە ئەویش پێشتر کوردبوو ئێستا عەرەبە و سەرۆکوەزیرانیش ئەو دەستەڵاتەی بەکارھێناوە و ئەوھێزەی گۆڕیووە.

(نەدا مێرگەسۆری) گوتیشی، ئێمە وەکو فراکسیۆنە کوردییەکان گومان لەو گۆڕانکارییە دەکەین لەبەر ئەوەی تاکە ھێز بووە بە بێلایەنی پارێزگاری لەپەرلەمان کردبێ.

ئاماژەیشی دا، ئێمە گلەی خۆمان کردووە لەو پرسە و لەھەوڵەکانیشمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو ھێزە لەشوێنی خۆی بمینێتەوە.

بڵند ئیبراھیم