Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ماموستا ئەحمەد گەرمیانی وەکو سەرۆکی یەکێتی ماموستایان دیاری کرا

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەندامانی مەکتەبی جێبەجێکەر (تەنفیزی)ـی یەکێتی ماموستایانی کوردستان کۆ بوونەوە و، سەرۆکی یەکێتی ماموستایان (ئەحمەد گەرمیانی)ـیان کردە سەرۆکی یەکێتیی ماموستایان تا ئەوکاتەی کۆنگرە دەکرێت.

سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان کۆ بووینەوە؛ جا لەبەر ئەو قەیرانە داراییە، بڕیارمان دا ئەم ئیمساڵە جارێ کۆنگرەی یەکێتیی ماموستایان نەگیرێت."

(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، تا ئەو کاتەیش وا کۆنگرەکە دەگیرێت، منیان کردە سەرۆکی یەکێتی ماموستایان؛ جاران جێگر بووم.
پێشتر (عەبدولواحد مەحمەد) سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان بووە لە لیستی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و، مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی)ـیش جێگری بوو.
گەرمیانی لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستانە.

بڵند ئیبراھیم