Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گوتەبێژی بزووتنەوە: کاتی ئەوەیە کورد بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند کە کاتی ئەوەیە کورد بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، ئاخر مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەر ئەوەیە وا هەیە و لەوە باشتر نابێ!

(عەبدوڵا وەرتی)، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "١/١/٢٠١٦، ئەو کاتەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان کۆ بوونەوە، هەرهەموویان یەکدەنگ بوون لەسەر بابەتی ڕیفراندۆم کە مافێکی یاسایی و دەستووری و سروشتیی خەڵکی کوردستانە؛ دەبێ ئەم بەرنامەیە جێبەجێ بکرێ، چونکە وا دەبینین حکوومەتی عێراق و عەقلیەتی عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن، بۆیە دەبێ ڕێوشوێنی یاسایی و ئامادەکاری بکرێت بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی کورد و ناوماڵی کوردی ڕێک بخرێتەوە و، سەرجەم هێزە سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆ ببنەوە".

ئاماژەیشی دا، دەبێت لەگەڵ وڵاتانی دنیا قسە بکرێت لەسەر بەرنامەی لەمەولای کورد.

کارزان سەباح هەورامی