Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك بارزانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تی پارتى ده‌ستیپێكرد

 
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ڵاحه‌ددین به‌ سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانى) كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ستیپێكرد. 
 
به‌ پێى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی عێراق له‌دوای رووداوه‌كانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ڵویستی پارتی له‌وباریه‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێت . 
 
هه‌روه‌ها ره‌وشى ناوخۆیى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنی بارودۆخه‌كه‌ و داهاتووى كوردستان تاوتوێ ده‌كرێن. 
 
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاره‌كانى چاكسازیى (سه‌رۆك بارزانى) هه‌م له‌ ناو حكوومه‌ت و هه‌م له‌ ناو پارتى باس ده‌كرێت، باس كردن له‌ ره‌وشى ناوخۆیى وه‌ك كاروباره‌كانى ناو پارتی به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت .