Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تلسقۆف كۆنتڕۆڵ كرایەوە..دەیان لاشەی داعش لە کۆڵانەکان کەوتوون

تلسقۆف-KDP.info-  تلسقۆف بە تەواوەتی لەلایەن هێزی پێشمەرگە كۆنتڕۆڵكرایەوە و بە دەیان لاشەی تیرۆریستانی داعشیش لەناو كۆڵانەكانی ئەو شارە كەوتوونە، كە بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان زیاتر لە ٥٠ تیرۆریست كوژروان.

(ڕۆمیۆ هەكاری) سەرپەرشتیاری هێزی پاراستنی مەسیحییەكان لە دەشتی نەینەوا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بە دەیان ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژكراو هاتن بۆ ئەوەی پێگەی  خۆیان لەو ناوچانە بكەنەوە، ئەوە بوو لە سەرەتای شەڕەكە توانیان بێنەوە ناو شارەكە، بەلاَم هێزەكانی پێشمەرگە و هێزی دەشتی نەینەوا كە دوو ساڵە لەوێن، لێیان هاتنە دەست و توانیان كەمێك پێش ئێستا شارۆچكەی تلسقۆف بە تەواوەتی كۆنتڕۆڵبكەنەوە و ئێستایش هێزی پێشمەرگە بە دوای داعش كەوتووە، بۆ ئەوەی هیچیان بەسەلامەتی دەرنەچن، بۆیە ئێستا تەنیا دەنگی تەقە دەبیسترێت ئەگەرنا شارەكە بە تەواوەتی كەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگە.

گوتیشی: لەو شەڕەدا داعش زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەركەوتووە كە بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ تیرۆریست كوژراون و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوونە، كە كەلەخی زۆر لە تیرۆریستان لە كۆڵانەكانی تلسقۆف كەوتوونە.

رابین شێروانی