Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"داهاتی شەش وەزارەت زیاد دەکرێ..کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێ"

هەولێر-KDP.info-  ئەندامی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان دەڵێ، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستاندا، باسی کەمکردنەوەی پاشەکەوتکردنی مووچە نەکرا، تەنھا بڕیار درا داھاتی شەش وەزارەت زیادبکرێ و، کۆبوونەوەیەکی تایبەتیش بۆ پرسی دابەشکردنی زەوی بکرێ.

ئەندامی لیژنەی روبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان (د.نووری عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستاندا، پرسی پاشەکەوتکردنی مووچە تاوتوو نەکرا؛ تەنیا چەند برگەیەک تاوتوو کران، لەوانە زیادکردنی داھاتی چەند وەزارەتێک و پرسی دابەشکردنی زەوی و راپۆرتی فەرمانگەی ھەماھەنگی بەدواداچوون و چەند برگەیەکی دیکە.

(د.نووری عوسمان) گوتیشی، لەو بڕگانەی گفتوگۆی لەسەرکرا بڕیاردرا کە داھاتی شەش وەزارەت زیاد بکرێت و پرسی دابەشکردنی زەویش کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەسەر دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم