Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خەسرۆ گۆران: جگە لە فوئاد مەعسووم هیچ كوردێكی دیكە بەشدار نابێت

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، جگە لە سەرۆككۆماری عێڕاق (فوئاد مەعسووم) كە كوردە، هیچ كوردێكی دیكە لە كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بەشدار نابێت.

(خەسرۆ گۆران)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە لە كۆشكی سەرۆككۆمار ئەنجام بدرێت، بەڵام ئێمە هیچمان وەك سەرۆكی فراكسیۆنەكان ئاگادار نەكراوینەتەوە و بەشدار نابین لەو كۆبوونەوەیەدا، چونكە هەموو سەرۆكی فراكسیۆنە كوردیییەكان لە هەرێمی كوردستانین".

(گۆران) گوتیشی: "بڕوا ناكەم وا بەپەلە هیچ كەسێك لە سەركردایەتی پارتی یان یەكێتی یاخود حزبەكانی تریش بچن بۆ بەغدا تا بەشداری كۆبوونەوەكە بن بۆ هێوركردنەوەی بەغدا، تەنیا (فوئاد مەعسووم) لەوێیە و ئەو نوێنەری كوردە، ئەگەری ئەوەیش هەیە لەگەڵ چەند لایەنێكی سیاسی كۆبوونەوە بكەن وەك (عەمار حەكیم، ئەیاد عەللاوی و ساڵح موتڵەگ)".

 

فایزە پاڵانی