Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگه‌یاندنی پارتی: په‌یجی ''ئاژانسی پارتی نیوز''، هیچ پێوه‌ندییه‌كه‌ی به‌ کەسایەتی و ئۆرگانەکانی پارتییه‌وه‌ نییه‌

هه‌ولێر-KDP.info-  دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و په‌یجه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكدا هه‌یه‌ و به‌ ناوی ئاژانسی پارتی نیوزه‌وه‌یه‌، هیچ پەیوەندی بە کەسایەتی و ئۆرگانەکانی ڕۆشنگەریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نییە و، بە هیچ شێوەیەك تەعبیر لە سیاسەتی میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكات.
 
ده‌قی ڕوونكردنەوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
 
لە توڕە كۆمەڵایەتییەكاندا پەیجێک بە ناوی ئاژانسی پارتی نیوز کە لینکەکەی لە خوارەوە دانراوە، نووسینی دوور لە ڕوانگا و ئەخلاقیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبازی بارزانی، بڵاو دەکاتەوە. بە پێویستی دەزانین هەموو لایەک ئاگادار بکەین کەوا ئەو پەیجە هیچ پەیوەندی بە کەسایەتی و ئۆرگانەکانی ڕۆشنگەریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نییە و، پۆست و وێنە و بڵاوكراوەكانی بە هیچ شێوەیەك تەعبیر لە سیاسەتی میدیایی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكات.
 
سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی لە دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
 
https://www.facebook.com/PDKNews/?fref=ts